ئەزیەت و ئازاردانی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە بیانووی نەبوونی حیجاب

16:01 - 22 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی لە شاری بۆکان، بە بیانووی نەبوونی حیجاب، دەستیان بە ئەزیەت و ئازاری ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵە، لە شاری بۆکان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەرمانان، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، لە پارکی ساحیلیی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، بە بیانووی نەبوونی حیجاب، ئازیەت و ئازار درا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ''ئەو ژنە لە ترسی دەسبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئینتزامییەکان ویستوویەتی خۆی لە پردی نوێی جاددەی کۆسە، فڕی بدات".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "چەند کوڕ و کچی لاو  پێشیان بەو ژنە گرت و ئیزنییان نەدا، ئەو ژنە خۆی بکوژێت و لە مردنی ڕزگایان کرد''.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئینتزامییەکان بە زۆر بڵاویان بەو خەڵکە کرد و ویستیان چەند لاوێک دەسبەسەر بکەن، که خەڵکە ئیزنیان پێی نەدان و شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشت.