ئەردۆغان پرسی کۆمەڵکوژیی دێرسیمی ورووژاند

19:43 - 2 سەرماوەز 2711
كوردپا: سەرۆك وەزیری توركیە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێکدا پرسی \"كۆمەڵكوژیی دێرسیم\"ی هێنایە بەرباس کەلە ساڵانی 193-1939ی پارێزگای \"دێرسیم\"ی كوردستانی توركیەرووی داوەو و داوای لە هیزبی دەسەلاتداری ئەوکات کرد داوای لێبوردن لە کەس و کاری قوربانییانی ئەو کارەساتە بکات.

ماڵپەڕی حوڕیەت دەیلی نیووزی توركیە بڵاوی كردۆتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان چەند دیكیۆمێنتی خستۆتە روو كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 193-1939 و بەپێی ئەو دێكیۆمێنتە لە ئەنجامی چەندین ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی ئەوكاتی توركیە 13 هەزار هاووڵاتیی كوردی لە پارێزگای دێرسیم كەلە نێویاندا ژن و منداڵ هەبووە كوژراون.

ئەردۆغان لە لێدوانەكانیدا \"كۆمەڵكوژیی دێرسیم\"ی وەكوو تراژیدیی ترین رووداوی مێژوویی نزیكی توركیە وەسف كردووە و وتووشیەتی ئەگەر پیویست بکات ئیمەس داوای لیبۆردن دەکەین.

ئەردۆغان ئەوەشی خستۆتە روو كە پارتی كۆماری گەل، تاكە پارتی ئۆپۆزیسیۆنی توركیە لە كاتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەكەدا تاكە پارتی دەسەڵات بەدەست بووە، بۆیە تاكە تاوانبارە لە كۆمەڵكوژییەكەدا و كەماڵ كلیچدار ئۆغڵۆ سكرتێری ئێستای پارتی كرماری گەل كە خۆی خەڵكی پارێزگای دێرسیمە، پێویستە بەناوی حیزبەكەیەوە داوای لێبوردن بكات.

دەوڵەتی توركیە لە هاوینی ساڵی 1937 و بەهاری ساڵی 1938دا راپەڕینی خەڵكی شاری دێرسیم كە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی، سەركوت كرد و بە \"كۆمەڵ كوژیی دێرسیم\" ناودێر كرا كە تێیدا بە هەزاران كورد و عەلەوی بوونە قوربانی و هەزران هاووڵاتیی دیكە بە ناچاری ئەو پارێزگایەیان چۆڵ كرد و هەتا ئێستا چەنیدین جار لەلایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆژڤەوە داوا لە دەوڵەتی توركیە كراوە بە فەرمی داوای لێبوردن لە كەس و كاری قوربانیانی ئەو كۆمەڵ كوژییە كرا.