یەكەم هێرشی نیزامیی دژبەرانی حكوومەتی سووریە دەستی پێكرد

19:57 - 25 خەزەڵوەر 2711
كوردپا - شەبەكەی بی بی سی بڵاوی كردەوە، گرووپێك لە نیزامیانی دژبەری حكوومەتی بەشار ئەسەد كە خۆیان بەناوی ئەندامانی\"ئەرتشی ئازادی سووریە\" ناساندووە، بە تیربار و نارنجۆك هاویژ لە قاهیرە هێرشیان كردۆتە سەر بنكەیەكی سەر بە رێكخراوی ئیتلاعاتی ئەرتشی ئەو وڵاتە.

ئەمە یەكەم هێرشی نیزامییە بەدژی ناوەند و بنكەكانی ئەرتشی سووریە لەلایەن دژبەرانەوە و بە وتەی سەرچاوە ناوچەییەكان ئەمە دەسپێكی شەڕی ناوخۆییە لە سووریەدا.

بڕیار بووە ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی كۆمكاری عەرەب لە مەراكش بە مەبەستی ناچار كردنی دەوڵەتی سووریە بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكان كۆبوونەوەیەك پێك بێنن.
رۆژی شەممە كۆمكاری عەرەب بەهۆی پابەند نەبوونی دەوڵەتی سووریە بە بەڵێنییەكانی لە چوارچێوەی گەڵاڵەكەی ئەو رێكخراوە و هەروەها درێژەدان بە توندوتیژی لەگەڵ دژبەران، ئەندامەتیی ئەو وڵاتەی لە یەكیەتیی وڵاتانی عەرەب هەڵپەسارد.

لەلایەكی دیكەشەوە دەوڵەتی توركیە لە بەرامبەر بڕیارەكانی كۆمكاری عەرەب بەدژی دیمەشق، بە كردنەوەی دەفتەری دژبەرانی دەوڵەتی سووریە لە ئەستەمبۆڵ هەنگاوی نوێی هەڵهێناوەتەوە.