ئیتلاعاتی ئێران، لە ترسی حیزبە کوردییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

15:34 - 5 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوای لە هاووڵاتییان کرد کە لە ئەگەری هەر چەشنە جموجۆڵێک، ئەو ناوەندە حکوومەتییە ئاگادار بکەنەوە.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لە ئەگەری هەر جۆرە ڕەفتارێکی گوماناوی، پەیوەندی بە ژمارەکەیەوە بکەن و ئەو ناوەندە حکوومەتییە ئاگادار بکەنەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا، وەزارەتی ئیتلاعات داوای کردووە کە هاووڵاتییان لە هەر شوێنێک هەن و هەر ڕووداوێکی گوماناوی و نەخوازراویان بینی، لە ڕێگای ژمارەی وەزارەتی ئیتلاعات، ئەو ناوەندە حکوومەتییە ئاگادار بکەنەوە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی ئیتلاعات، نەتەنیا لە ڕێگای ماڵپەڕەکانی خۆیانەوە، بەڵکوو لە ڕێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیش، ئەو ڕاگەیەندراوەیان بڵاو کردووە و ئاگادارییان بە هەموو کەس داوە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی ئێران، لە ئاکامی گوشاری دەرەکی بۆ سەر ئێران و گوشاری حیزبە کوردییە ئوپۆزسیۆنەکانی ئێرانەوە، سەرچاوەی گرتووە.

چالاکانی سیاسیی کوردستان لەو باوەڕەدان کە بە هۆی گوشارەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران و ترسی ئێران هەم لە شەڕ و هەم لە ڕاپەڕینی دانیشتووانی ئێران، ئیتلاعات ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاوکردوەتەوە.