گیان لەدەستدانی دوو خوشک لە کاتی بەکاربردنی دەوا و دەرمان

15:22 - 2 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو منداڵی تەمەن ١/٥ و ٥ ساڵان کە (خووشک بوون) خەڵکی ئەهواز، پاش بەکارهێنانی دەوا و دەرمان، لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، ڕۆژی ڕابردوو، دوو منداڵی کەمتەمەن بە ناوەکانی \"هانیە و فاتمە، پاش بەکاربردنی دەوا و دەرمانی هەڵە، لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دا.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی شاری ئەهواز ڕایگەیاند: ڕەوزە (مهد کودک)، بە مەبەستی پێشگرتن لە \"ئەسپێ\" دەوا و دەرمانی قورسیان بەو منداڵانە داوە و پاش بەکاربردنی ئەو دەوا و دەرمانانە، باری تەندروستیی ئەو دوو خۆشکە مندڵە تێکدەچێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسە پزیشکییە، ئەگەری ژاراویبوونی ئەو دوو منداڵەی، بۆ بەکاربردنی ئەو دەوا و دەرمانانە گەڕاندەوە.

ئەو دوو منداڵە، پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دەدەن.
دەوترێ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەند دەرمانخانەی شاری ئەهواز بە هۆی فرۆشتنی دەرمانی ماوە بە سەر چوو داخراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو دوو خۆشکە بەتەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە.