گرانیی كوود شیمیایی وەرزێڕانی شاری روانسەری تووشی گرفت كردووە

14:13 - 30 خەزەڵوەر 2711
کوردپا: لە حاڵێكدا جیهادی كەشاوەرزی ئەركی دابین كردنی سەهمیەی كورد شیمیایی وەرزێڕانی لە ئەستۆیە، بەڵام ئەسپاردنی بە كەرتی تایبەتی بۆتە هۆی گران بوونی نرخی ئەو پێداویستیە و وەرزێڕانیش بەرهەمەكانیان بەبێ‌كوود دەچێنن.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە روانسەر، جیهادی كەشاوەرزی لەگەڵ وەرزێڕان گرێبەستی كردووە كە وەرزێڕان لە هەمبەر هەر هێكتار زەویندا بڕی 1500 تمەن پارە بخەنە ژمارە حیسابی ئەو ئیدارەوە هەتا لە وەرزی داچاندنی تۆو و دانەوێڵەدا بۆ هەر كیسە كوودی شیمیایی بڕی 7 هەزار تمەن پارە بدەن، بەڵام وەرزێڕانی شاری روانسەر هەتا ئێستا سەهمیەی كوودیان وەرنەگرتووە.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاندووە، جیهادی كەشاوەرزی ئەركی دابەش كردنی كوود شیمیایی سپاردووە بە كەرتی تایبەت و كەسانی هەلپەرست كە بە شێوەی ئازاد كە هەر كیسە كوود بە بڕی 20 هەزار تمەن بە وەرزێڕان دەدەن و وەرزێڕانیش لەم مەسەلەیە نیگەرانن و زەوییەكانی خۆیان بەبێ‌كوودی پاییزە دادەچێنن.