کەرەستەی تەقەمەنی بوو بە هۆی برینداربوونی مێرمنداڵێک لە ورمێ

13:15 - 8 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی یاری کردن بە کەرەستە چێ کردنی کەرەستەی تەقەمەنی، لە شاری ورمێ، مێرمنداڵێکی خەڵکی ئەو شارە چەند قامکی پەڕی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری ورمێ، لە کاتی یاری کردن بە کەرەستە تەقەمەنییە چێ کراوەکان چەند قامکێکی لە دەست دا.

ئەو ڕووداوە لە دوکانێکی \"توتون فروشی\" لە فەلکەکەی کوشتارگای شاری ورمێ ڕوویدا و بوو بە هۆی لە دەستدانی بریندار بوونی ئەو مێرمنداڵە.

ساڵانە لە کوردستان و ئێران، لە دوایین مانگی کۆتایی ساڵ و بە تایبەتی لە بەرەبەری چوارشەممە سووری وەکوو کۆتا چوارشەممەی ساڵ، چەندین هاووڵاتییان بە هۆی یاریکردن بە کەرەستە چێ کراوەکانی تەقەمەنی بە سەختی بریندار دەبەن.

لەو پەیوەندییەدا، لە چەند ساڵی ڕابردوو، چالاکی مەدەنیی بە ڕێخستنی کەمپینێک بۆ نەکڕینی مادەی سووتێنەر لە شارەکانی کوردستان، داوایان لە هاووڵاتییان کرد، کە خۆیان دوور بگرن لە کڕین و یاریکردن بە کەرەستە تەقەمەنییەکان.