کەبوودوەند لە زیندانی "ئێڤین"ەوە پیرۆزبایی سالی نوێی لە خەلکی کوردستان کرد

17:00 - 28 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵێ نوێی، پێرۆزبایی لە سەرجەم خەلکی کورستان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، \"محەممەد سدیق کبوودوەند\" لە میانەی چاوپێککەوتنێک کە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە زیندانی ئێڤین بوویەتی، هاتنی نەورۆز و سالی نوێی لە خەڵکی کوردستان و ئێران و سەرجەم ئەو کۆمەڵگەیانەی کە جەژنی نەورۆز بەڕێوە دەبەن، پیرۆزبایی کرد.

\"کەبوودوەند\" هیوای خواستووە کە ساڵی نوێدا خەڵکانی ئێران و گەلی کورد لە رەنج و مەینەتی و سەرکوت رزگار ببن و ساڵی نوێ سەرەتایەک بۆ گەیشتن بە داخوازی و مافە سیاسیەکانیان بێت.

بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی نوێدا ژیان لە ئاشتی و هێمنی، ئەمنیەتی گیانی و ئازادی و مافی مرۆڤی بۆ کۆمەلگەی کوردەواری، ئێران و کۆمەڵگەی مرۆیی بە ئاوات خواستووە.