کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو

13:50 - 7 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، لە سنووری ئەو شارە بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی \"مێهدی ئەمینی\"، کوڕی مەجید خەڵکی گوندی \"نەنوور\"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لاقی پێکراوە و بۆ چارەسەریی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە کراوە.

پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری بانە، دۆخی تەندروستی ناوبراویان باش ڕاگەیاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، لە بەرزایییەکانی داڵانپەڕی مەرگەوەڕ، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێ دەکرێت و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"مامەش عەلیزادە\"، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕ، بە توندی بریندار بوو.

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان پشتی ئەو کۆڵبەرە کوردەی پێکراوە و پاش برینداربوونی بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانیی شاری ورمێ کراوە.