کۆڵبەرێکی کورد بە گولـلەی هێزە نیزامییەکان لە ورمێ، بریندار بوو

15:57 - 27 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێدا، لە نزیکیی گوندی "سیارەک"، کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی تەقەی نیزامییانی حکوومەتەوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ماهێر تاقی"، تەمەن ٢٦ ساڵە، بەتوندی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەی لێکراوە.

"ماهێر تاقی"، بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کراوە.