کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی بریندار کرا

21:37 - 16 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووریی شاری ماکۆ سەر بە پاریزگای ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی لە شاری ماکۆ بە سەختی پێکرا و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە \"وەحید بروکانلوو\" خەڵکی ماکۆ ڕاگەیەندراوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە لای پشتیەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ کراوە.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ ڕوویداوە و تەقە کردن لەو کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هەنگی سنووریەوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو بووە.

هەر لەو پەیوەندیەیدا، سەر لە بەیانی ١٣ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی\"فەرهاد زەردی\" گیانی لە دەست دا.

هێزە ئینتزامییەکان جێگر لە پایگای \"سێڵوێ\" شاری پیرانشار لە سێ ڕێیانی \"پیرکانیان\" تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە.