کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری شاری پیرانشاردا بریندار بوو

10:33 - 17 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شاری پیرانشاردا، تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یووسف دۆڵە"، خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بەسەختی بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە لای سکیەوە پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری پیرانشار کراوە.

لەو پەیوەندییەدا و ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئازاد قوربانی نژاد"، خەڵکی گوندی "میرشێخ حەیدەر"، گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "موحسێن بەکر عەزیز"، خەڵکی گوندی "دۆڵەگەرم" بەسەختی بریندار کرا.