کۆڕیادێکی بۆ دوو هونەرمەندی کۆچکردووی کورد لە شاری تاران بەڕێوە چوو

20:39 - 15 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڕیادێک بۆ دوو هونەرمەندی کورد، مریەم قازی و سمکۆ پاکزاد، لە لایەن کوردەکانی نیشتەجێی تاران بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەئێواری ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۳ی بەفرانبار، کوردەکانی نیشتەجێی تارانی پێتەختی ئێران، بە مەبەستی ڕێزگرتن و دەربڕینی ئەمەگناسیی خۆیان بەرانبەر بە دوو هونەرمەندی نەتەوەییی کورد، مریەم قازی و سمکۆ پاکزاد، کۆڕیادێکیان لە نووسینگە کۆڕی کوردانی تاران بەڕێوە برد.

ئەو کۆڕیادە کە لە لایەن لێژنەی نووسینگەی کۆڕی کوردانی تارانەوە ڕێکخرابوو، بە بەشداریی لێژنە ئەدەبیی کوردانی دانیشتووی تاران (ڕامان)، لێژنەی ژنانی کوردانی دانیشتووی تاران، ئەدیبان، هونەرمەندان، خوێندکارانی کوردی زانکۆوەکانی تاران، کەسایەتییە مەدەنی و ناسراوەکانی کورد و کوردانی دانیشتووی تاران، بەڕێوە چوو.