کۆمەڵە شێعری \"بەهاری جودایی\" لە شاعێڕێکی بۆکانی بڵاو کرایەوە

15:57 - 5 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: کتێبی کۆمەڵە شێعری \"بەهاری جودایی\" شاعێرێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان کەوتە بەر دیدی خوێنەران و هۆگرانی شێعری کوردییەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ناتق مەجیدی\" شاعێری کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە نازناوی سۆران، دووهەمین بەرهەمی خۆی بە ناوی \"بەهاری جودایی\" چاپ و بڵاو کردەوە.

\"\"ناتق مەجیدی
کتێبی \"بەهاری جودایی\" لە دووتۆی ١٤٠ لاپەڕە و لە لایەن چاپەمەنی زانکۆی شاری بۆکانەوە چاپ کرا و کەوتە بازاڕەوە.

ئەمە دووهەمین بەرهەمی ئەو شاعێرە کوردەیە، بەرهەمی یەکەمی ناوبراو بە ناوی \"ڕێگەی دڵ و سەفەری گوڵ\"، کە لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە ئیزنی پەردە لادانیان پێی نەدرا.

ناتق مەجیدی ناسراو بە \"سۆران\" لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بووە و لە ساڵی ٧٤ی هەتاوی، دەستی بە کار و چالاکیی لە بواری شێعر و وێژەی کوردی کردووە.