کچە یاریزانێکی سەقز وەکوو باشترین یاریزانی تۆپی پێ دیاری کرا

14:49 - 2 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: کچە یاریزانێکی خەڵکی شاری سەقز وەکوو باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە ئێران دەستنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کوێستان خوسرەوی، کچە یاریزانی تۆپی پێ و ئەندامی تیمی میللی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا، وەکوو باشترین یاریزانی سآڵی ٩٦_٩٧ لە \"لیگ برتر\" دیاری کرا.

ئەو کچە یاریزانە کوردە لە لایەین لیگی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران وەکوو باشترین یاریزانی \'لیگی برتر\"ی کچان لە ئێران دەستنیشان کرا و خەڵاتی ڕیزلێنانی پێ‌درا.

ئەو کچە یاریزانە کوردە لە تیمەکانی تۆپی پێی \"لیگی برتر\" وەکوو شن سای ساوە، عقاب مازندران و پیکان تهران وەکوو یاریزانی سەرەکی یاریی کردووە.

کوێستان خوسرەوی لە دایکبووی شاری سەقز و تەمەنی ٣٠ ساڵە و ماوەی ١٣ ساڵە بە شێوەی حیرفەیی دەستی بە کار و چالاکی لە بواری وەرزشی بە تایبەت تۆپی پێ کردووە.