کچە وەرزشوانێکی کرماشانی میداڵی جیهانیی بەدەست هێنا

12:44 - 30 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە وەرزشی "وشۆ"دا، توانی میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بەدەست بهێنێت.

" مریەم هاشمی"، وشۆکاری کوردی خەڵکی شاری کرماشان، توانی لە کێبڕکێی جیهانیی ٢٠١٩دا، میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کچە وەرزشوانە کوردە، لە کێشی مینهای ٧٥ کیلۆدا، توانی بەسەر ڕکەبەرە میسرییەکەیدا زاڵ بێت و بچێتە فیناڵ.

"مریەم هاشمی" لە فیناڵدا، توانی بەسەر "پونام"، کچە وشۆکاری هیندی سەربکەوێت و میداڵی زێڕ بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

"مریەم هاشمی"، ئەندامی تیمی میللیی ئێرانە و ئەو کێبڕکێیە لە وڵاتی چیندا بەڕێوەچووبوو.