کچە وەرزشوانێکی بۆکانی، میداڵی ئاسیایی بەدەست هێنا

14:36 - 3 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای کەمیی خزمەتگوزاری و نەبوونی هۆڵی شیاو بۆ وەرزشوانان لە کوردستان، وەرزشوانانی کورد، بەردەوام لە کێبڕکێیە جیهانییەکان، سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.

\"مونا عەبدی\"، کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، توانی لە کێبڕکێی تێکواندۆدا، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

ئەو کچە وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٤١- کیلۆگرەمدا، بە سەرکەوتن بەسەر کچە تێکواندۆکارێکی تایلەندیدا، میداڵی زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ئەو کێبڕکێیە، لە ڕۆژانی ١ و ٢ی گەلاوێژ، لە وڵاتی عوماندا بەڕێوەچوو.