کچە خوێندکارێکی بۆکانی بە هۆی وەرگەڕانی مینی‌بووسێک، گیانی لە دەستدا

20:04 - 10 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە لە ڕووداوی وەرگەڕانی مینی‌بووسێک بە سەختی بریندار بوو، گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندان، یەکێک لە خوێندکارانی ڕووداوی وەرگەڕانی مینی‌بووسی زانکۆی بناو بەناوی \"دیمەن مەولوودپوور\" خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی کاریگەربوونی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە شاری تەورێز گیانی لەدەست دا.

بەرپرسی زانکۆی ئازادی تەورێز لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی حکوومەتی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە. دیمەن مەولوودپوور خوێندکاری ڕشتەی مامایی زانکۆی ئازادی واحدی بناو بووە.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان مینی‌بووسێک کە هەڵگری خوێندکارانی پەرەستاری زانکۆی ئازادی ئیسلامی واحدی بناوبووە کە بۆ تێپەڕاندنی گەڵاڵەی خۆیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی میاندوواو کرابوون، وەرگەڕا و لەم ڕووداوەدا، خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و پێنج خویندکاری دیکەش بریندار بوون.