کچ و کوڕێکی لاوی سەردەشتی، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

14:37 - 1 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کچ و کوڕێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆکاری نادیار، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی \"سروە ئیبراهیمی\"، خەڵکی شاری سەردەشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

\"\"
سروە ئیبراهیمی
ئەو کچە لاوە، دانیشتووی \"گەڕەکی شێخەسوور\"ی شاری سەردەشت بووە.
لە لایەکی دیکەوە، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، بە ناوی \"سیاوش عەزیزی\"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد و دروست سەبارەت بە خۆکوژیی ئەو دوو لاوە سەردەشتییە، لەبەر دەستدا نییە.

شاری سەردەشت یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێیە کە زۆرترین خۆکوژیی تێدا ڕوو دەدات و پلەی یەکەمی خۆکوژیی لەو پارێزگایەدا هەیە.