کوژرانی مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سەردەشت

15:01 - 8 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شەڕ و تێکەڵچوونێک لە سنووری شاری سەردەشتدا کوژرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی گەلاوێژ، مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی \"هادی عەلی نەقی\"، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداری، لە سنووری شاری سەردەشتدا کوژرا.

پایگای هەواڵنێریی \"شوهەدای ناجا\"، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: \"ئەو سەربازە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی سنووری ئەو شارە، لە شەڕ لەگەڵ قاچاخچییەکاندا، کوژراوە\".

\"هادی عەلی نەقەی\"، خەڵکی شاری \"کەبوودەرئاهەنگـ\"ـی سەر بە پارێزگای هەمەدان بووە.