کوژرانی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی قەزوێن

14:23 - 1 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی ئوستانی قەزوێن، بەهۆیەکی ناڕوون و بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣١ی جۆزەردان هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"ئەحمەد جینکانلوو\" کوڕی \"حاجی محەممەد\" لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەزەبری چەقۆ گیانی لێ ئەستێندرا.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەحمەد جینکانلوو لە کاتی بەڕێوەچوونی شاییەکدا لە گوندی \"سوڵتان ئاوا\"ی سەربە شاری قەزوێن لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لەناکاو هێرش کرایەسەر و بەزەبری چەقۆ کوژراو و ئەو کەسانە دەستبەجێ شوێنی رووداوەکەیان بەجێ‌هێشت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ کەس وەک بکوژی ئەو خوێندکارە کوردەی قۆناخی کۆتایی زانکۆی قەزوێن دەستبەسەر نەکراوە.