کوژرانی بەسیجییەک و برینداربوونی سێ مەئمووری هێزە ئینتزامییەکان لە سیستان‌وبەلووچستان

11:39 - 2 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١ی بانەمەڕ، پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی سپای پاسداران لە سیستان‌وبەلووچستان، باسی لە کوژرانی بەسیجییەک و برینداربوونی سێ مەئمووری هێزە ئینتزامییەکان، لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ قاچاغچییەکان لە شاری "سەراوان" لەو پارێزگایە کرد.

قاسم حوسێن‌زادە هەروەها ڕایگەیاند: لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، سێ قاچاغچیش کوژراون.

 هەرچەندە، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی قەراگای قودسی سپای پاسداران، شوناسی ئەو بەسیجییە و برینداربوونی ئەو سێ مەئموورەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕانگەیاند، بەڵام گوتی ئەو بەسیجییە لە بەشی گەڵاڵەی ئەمنییەتی بووە.