کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

20:34 - 2 خەرمانان 2719
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی ڕووداوی کار لە شاری دیواندەرە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی \"ئارام خوسرەوپوور\" کوڕی \"حەسەن\"، خەڵکی شاری سەقز، لە شاری دیواندەرە تووشی ڕووداوی کار هاتبوو و لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە شاری دیواندەرە تووشی ڕووداوی کار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کرابوو.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان (کوردپا)، لە ساڵی ٩٧دا، بەهۆی ڕوودای کار، ٥٥ هاووڵاتیی کورد بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و لە کۆی ئەوە، ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.