کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

21:34 - 23 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: لە کاتی هەڵکەندنی خاکی خانوویەکدا، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری ڕەبەت، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی گەلاوێژ، \"سەلیم زارعی\"، تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی گوندی \"شندەرێـ\"ـی شاری ڕەبەت، لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی هەڵکەندنی خاکی بینایەکدا، بەهۆی ڕووخانی ئەو بینایە، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.