کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتی لە شاری هەولێر تووشی کارەباگرتوویی بوو

10:20 - 6 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری ورمێ، لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێردا، تووشی تەزووی کارەبا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ڕامین بێهزادی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "باڵاو"ی سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری ورمێ، لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستاندا، تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن تووشی تەزووی کارەبا بوو و بەو هۆیەوە، گیانی لەدەست دا.

کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی، بەهۆی نەبوونی کار و هەلی کار لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، زۆرجار بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و زۆرجار تووشی ڕووداوی کار دەبەن.