کرێکارانی ناڕازی لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە خۆڕڕەمئاوا مانیان گرت

14:38 - 21 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی \"پاسیلون\"ی شاری \"خۆڕڕەمئاوا\" بە هۆی وەرنەگرتن و دواکەوتنی پارەی حەقدەستیان، لە بەردەم بینای پارێزگای \"لوڕستان\"دا کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٩ی ڕەشەمە، کرێکارانی ناڕازیی پارسیلون کە ژمارەیان نزیکەی ٢٠٠ کەس دەبوون، لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە بەر دەرگای بینای پارێزگای لوڕستان کۆبوونەوە .

نزیکەی ١٣٠ کەس لە کۆی گشتی ٥٣٠ کرێکاری دامەزراو لە کارگەی پاسیلون، کرێکارانێکن کە بە شێوەی فەرمی دامەزراون و ماوەی ٤١ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

بە وتەی کرێکارانی ئەو کارگەیە، نزیکەی ١٦ مانگی پارەی حەقدەستی ئەو کرێکارانە هی مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو بووە، کە هێشتا لە لایەن خاوەنکارەوە نەدراوە.

هەروەها ‌هێندێک لە کرێکارانی ئەو کارگەیە، کە بە شێوەی گرێبەست لەو کارگەیە دامەزرابوون، هاوکات لەگەڵ داخرانی ئەو کارگەیە بێکار بوون و هەر کام لەو کڕێکارانە لە ١ هەتا ١٠ میلیۆن تەمەن پارەی حەقدەست و سەنەواتیان لە لای خاوەنکارە ماوەتەوە.

هەتاکوو ئێستا، بەرپرسانی پێوەندیدار سەرەڕای ئاگاداربوونیان لە کێشە و گرفتی ئەو کارگەیە و کێشەی کرێکاران، هیچ هەڵوێستێکیان سەبارەت بە گرفتی کرێکارەکان نیشان نەداوە.