کرێکارانی شیرکەتی فرووزەندەی شاری پیرانشار ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

16:07 - 4 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شیرکەتی \"فرووزەندە\"ی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی ٥ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شیرکەتی فرووزەنده که له گوندی \"کولیچـ\"ی ناوچەی بەربنەی پیرانشاردا کار دەکەن، پاش نەدانی ۵ مانگ له پوڵی مانگانەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"ئەو کرێکارانە ماوەی ٥ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە و دەستیان داوەتە مانگرتن.\"

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: \"سەرەڕای پێنەدانی مانگانەی ئەو کرێکارانە لە لایەن خاوەن کارەکەیانەوە، سنوات و جێژنانەیشیان پێ نەدراوە\".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کرێکارانە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن.