کتێبی ڕۆژ ژمێری شارێک لە شاری سنە ڕوونوێنی کرا

20:38 - 28 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆمەڵە شانۆنامەی کوردی بە ناوی \"ڕۆژ ژمێری شارێک\" بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندنی بواری هونەرەکانی شانۆ، ڕوونوێنی کرا.

١٩ بەرهەمی شانۆنامەی کورد لە کتیبێکدا بە ناوی \"ڕۆژ ژمێری شارێک\"، لە لایەن دوکتور ئومید وەرزندە، بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی ئازاد کۆ کرابووه، ڕوونوێنی کرا.

لەو کۆمەڵە شانۆنامەیەدا، بەرهەمەکانی هەر یەک لە شانۆنامەنووسانی قوتبەدین سادقی، شارام میرزایی، سابیر دڵ بینا، ڕەحیم عەبدولڕحیم زادە، تریفە کەریمیان، موختار محەممەدی، بەختیار پەنجەیی و فەرشید گوێڵی، چەند شانۆنامەنووسێکی دیکەی کورد، کۆ کراوەتەوە و چاپ کراوە.

دوو کۆمەڵەی شانۆی کوردیی ڕۆژ ژمێری شارێک لە دوو تۆی ٣٢٢ لاپەڕەدا و بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ و بڵاو کرایەوە.

لەو کۆتایی ڕوونوێنی ئەو کۆمەڵە شانۆیەدا، لەوحێکی ڕێزلێنان پێشکەش بە دوکتور ئومید وەرزندە کرا.