کتێبی \"ئاسۆی خەیاڵ\" بە خەرمانی کتێبی کورد زیاد بوو

15:03 - 28 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"ئاسۆی خەیاڵ\" کۆمەڵە شێعری، شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز چاپ و بڵاو بوویەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"ئاسۆی خەیاڵ\" لە بەرهەمی شاعێری بە توانای شاری سەقز مامۆستا فاتێح محەممەدی ناسراو بە \"نامۆ\" بە خەرمانی کتێبخانەی کورد زیاد بوو و کەوتە بەر دیدی خوێنەران و هۆگرانی شێعری کوردی.

ئەو کۆمەڵە شێعرە لە کتێبێکی ٤٥٦ لاپەڕەییدا و بە تیراژی ١٠٠٠ دانە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەرکی لە چاپ دانی ئەو کتێبە لە سەر چاپخانەی \"ئامیار\"ی شاری سنە بووە.