کاسبکارێکی پیرانشاری پێکرا

15:12 - 10 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی پووشپەڕ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"یوونس ئاڵتوون\"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی عومەر، خەڵکی گوندی \"نەمنجێـ\"ـی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کاسبکارە کوردە، لە نێوان گوندەکانی \"زێوکە و ماشکان\"، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێکراوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: \"یوونس ئاڵتوون، بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ کراوە\".

ئەو کاسبکارە کوردە، هەنووکە لە ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ، لەژێرچاوەدێریی پزیشکیدایە.