کارەباگرتوویی، کرێکارێکی مەریوانیی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

14:40 - 17 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە کاتی کارکردندا تووشی کارەباگرتوویی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سیشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، \"محەممەد نەجەفی\"، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی \"گوێزەکوێرە\"ی شاری مەریوان، لە کاتی کارکردندا تووشی کارەباگرتوویی بووە.

ئەو کرێکارە کوردە، بەهۆی بێکارییەوە ڕووی لە شاری سلێمانی لە هەریمی کوردستاندا کردبوو و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

\"محەممەد نەجەفی\" بۆ چارەسەریی پزیشکی، لە شاری سلێمانییەوە بۆ شاری مەریوان ڕاگوێزراوەتەوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە.