کاریکاتۆریستێکی کورد خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا

14:41 - 14 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: کاریکاتۆریستێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد، خەڵاتی کاریکاتۆریستیی نێونەتەوەیی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"کارتونـ\"ـی کاریکاتۆریستی کورد، بە ناوی \"پژمان عەلیپوور\" خەڵکی شاری مەهاباد، لە سێهەمین کێبڕکێی نێونەتەوەیی پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

لە کێبڕکێی سێهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی، کە بە بەشداری ٦٤ وڵات و ١٠٧٨ بەرهەم بەرێوەچوو، ئەو هونەرمەندە کوردە توانی بە کاریکاتۆریستی \"کارتون\" پلەی سێهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

سێهەمین کێبڕکێی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی لەژێر ناوی \"کۆتاییهاتنی داعشێک\" بەرێوەچوو.

ئەو هونەرمەندە کاریکاتۆریستە کوردە، لە شاری مەهاباد لە دایکبووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیییە.