ژنە هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پاوە دەسبەسەر کرا

16:05 - 8 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری پاوە، ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی بانەمەڕ، ژنە هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"سارا زەحمەتکێش\" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی \"تین\" سەر بەخشی باینگان، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

دەسبەسەر کردنی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشانەوە، دەسبەسەر کراوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: \"هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی و شوێنی ڕاگیرانی، بێئاکام بووە.\"

سارا زەحمەتکێش، کارناسی زانستی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی \"ژنانی ژیاری تین\" بوو.