ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی بە ئێعدام مەحکووم کرا

17:23 - 6 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری خۆی، لە لایەن دادگای کەیفەریی شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "زارا درەخشانی" ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ماکۆ، لە لایەن لقی یەکەی دادگای کەیفەریی شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ئەو ژنە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی یەکی دادگای کەیفەریی شاری خۆی، بە ئێعدام مەحکووم کرا و دواتر بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بە نیسبە ئەو حوکمە، دیوانی باڵای وڵات، ئەو دەسەڵاتەی لە دادگای کەیفەریی شاری خۆی سەندەوە و دۆسیەی زارا درەخشانی  ڕەوانەی دادگای کەیفەریی شاری ورمێ کرد و ئەو دادگایەش ئەو حوکمەی پشتڕاست کردەوە.

زارا درەخشانی لە دایکبووی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری خۆی، خێزاندار و مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی "زنای محسنە" لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە دەسبەسەر کران.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتە لە لایەن ئەو دوو تاوانبارەوە و بڕیاری پزیشکی یاسایی سەبارەت بە نەبوونی "پەیوەندیی جینسی" لە نێوان ئەو دوو کەسە، عەلی حەسەن‌زادە، بەرپرسی لقی یەکی دادگای کەیفەریی خۆی کە تەنیا پشتی بە قسەکانی " علم قاضی" بەستووە، ئەو ژنە هاووڵاتییەی بە ئێعدام مەحکووم کردووە.