ژنێکی کورد لە زیندانی شاری سنەدا، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

16:54 - 29 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کورد، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، بە دانی دییە لە لایەن خێرخوازانەوە، لە سێدارەدان ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێکی لاو لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بە ناوی \"فەوزیە جەوازی\"، کچی ڕەحمەتوڵڵا، کە بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی بە ناوی \"حەبیب شێخ ئەحمەدی\"، بە \"قیساس\" مەحکووم کرابوو، بە دانی دییە لە لایەن خێرخوازانەوە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە، ٨ ساڵە بە تۆمەتی \"کوشتنی بەئەنقەست\" لە لایەن دادگاوە، بە قیساس مەحکووم و لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدا بووە.

\"فەوزیە جەوازی\"، پاش ٨ ساڵ زیندانی، لەگەڵ کوڕەکەی ئازاد دەکرێت.

بنەماڵەی کوژراوەکە ڕایانگەیاندووە: \"لە ئەگەری وەرگرتنی ٣٠٠ ملیۆن تمەن دییە، ئامادەین لە بکوژی کوڕەکەمان لێخۆشبین.\"

ئەو بڕە پارە داواکراوە، لە لایەن خێرخوازانەوە بۆ ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە کۆ کرابووەوە و ناوبراو لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.