ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

16:04 - 24 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاوی تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری کامیاران، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی \"ژیلا موزەفەری\"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کچی عارف، خەڵکی گوندی \"پشتە\"ی سەر بە شاری کامیاران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەوترێت کە ئەم ژنە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کێشەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرهەنگی و نەخۆشیی دەروونی، لە هۆکارەکانی خۆکوژی لە ئێران و کوردستاندا، دێنە ئەژمار.

بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ساڵی ٩١ـەوە هەتا مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، ٥١١ ژن لە کوردستاندا دەستیان داوەتە خۆکوژی و لەو ڕێژەیە، ٢٧ کەس لە مردن ڕزگاریان بووە.