ژنێکی لاو بە هۆی دەرزی لێدانی هەڵە، گیانی لە دەستدا

18:57 - 14 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، بە هۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەوریز، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان، \"دڵنیا سەلیمی\"، تەمەن ٢٠ ساڵ کچی ڕەشید خەڵکی گوندی \"تورجان\"، بە هۆی لێدانی دەزری بە هەڵە ، گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا، ڕایگەیاند: ئەو ژنە لاوە، کە تووشی نەخۆشینی \"گەدە\" هاتبوو، پاش ڕەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانەی \"ئەلزەهرای\" شاری تەورێز، بە هۆی لێدانی دەرزیەوە، گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دوکتورەکانی نەخۆشخانەی ئەلزەهرا بە هۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە، لە دڵنیا کە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵی ناوبراو و ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: تەرمی ئەو کچە لاوە لە پزیشکی یاسایی دایە و بۆ توێکاری و ڕوونبوونەوەی هۆکاری گیان لە دەستدانی دڵنیا، هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

دڵنیا سەلیمی ماوەی دوو مانگە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.