ژنانی کوردی دەرەوەی وڵات، قەتڵی نامووسی لە کوردستاندا مەحکووم دەکەن

14:04 - 27 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: ژنانی کوردی ڕۆژهەڵات، کە لە دەرەوەی وڵاتدان، بۆ مەحکووم‌کردنی دیاردەی کوشتنی ژنان و هەروەها خۆکوژیی ژنان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

ئیتر با بەس بێت!


ڕۆژ نییە ھەواڵی کوشتن و بڕینی ژنان و کچانی کورد بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات نەبێتە سەردێڕی ھەواڵەکان؛ ڕۆژ نییە ھەواڵی خۆکوشتن لە ڕۆژھەڵات، بەتایبەت خۆکوشتنی ژنان نەبێتە بابەت و خۆراکی میدیای کوردی. ئیتر با بەس بێت!

پێوستە کە لە بیستنی ئەم ھەمووە ھەواڵە جەرگبڕە ڕاچڵەکەین، لە جیات ئەوەی کە ئاسایی وەری بگرین، دەبێ پێی نیگەران بین و بپرسین بۆ؟ بپرسین تا کەی؟

ئەو شتەی کە بە پاساوی شەرەف لە کۆمەڵگای کوردی ڕوو دەدات، قەسابخانەیەکی دانپێنراوە لە لایەن کۆمەڵگای کوردی بە ھەموو چین و توێژێکیەوە!

پێوستە کە ئەم کوشتن و بڕینە کە بۆتە ماڵ بە سەر کوردەوە کۆتایی پێ بێت، پێوستە کە تەواوی چالاکانی بواری ماڤی ژنان، ڕۆشنبیران و مرۆڤدۆستان و حیزبە سیاسییەکانیش بێنە سەر خەت و سنوورێک بۆ ئەم کردەوە دڕندانەیە دابنرێت!

کولتوور، داب و نەریت و ھەموو شتێک قابیلی گۆڕانە. پێوستە کە ھەمووان ئەمڕۆکە شان بدەینە ژێر ئەو ئەرکە گرینگە، چون سبەی ئیتر درنگە!
ئێمە وەک ژنانی ڕۆژھەڵات لە دەرەوەی وڵات بەتوندی ئیدانەی ئەم دیاردە جەرگبڕەی ژنکوشتن بە تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکەین و داواکارین لە گشت ڕێکخراوەکانی مەدەنی و ماڤی ژنان و ژینگەپارێزانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بێنە سەر خەت و سنوورێک بۆ ئەم دیاردە قێزەونە واتە دیاردەی ژنکوشتن دابندرێت!

ڕێکەوتی: 15.05.2019
ژنانی کوردی ڕۆژھەڵات لە دەرەوەی وڵات:

١. سوھەیلا بابەک/ ئاڵمان
٢. فەریبا موحەمەدی/ ئاڵمان
٣. ڕۆژین فەرەح شەریفی/ ئاڵمان
٤. سۆما نەبەوی
٥. مەپارە ڕەزایی/ ئاڵمان
٦. فەرزانە ئەردەشیری/ ئاڵمان
٧. شەھین زادئەحمەد/ فنلاند
٨. گوڵزار ئەڵماسی/ ئینگلستان
٩. سوھەیلا ڕۆحانی/ سوئێد
١٠. ھەوار ھەزار کانی
١١. حەنیفە پارسا/ سوئێد
١٢. سەرگوڵ خودایاری/ ئاڵمان
١٣. فریا سەلیمی
١٤. فەرانەک موحەمەدپور/ فنلاند
١٥. گوڵاڵەڕپوشە/ دانمارک
١٦. باران ئەمینی نۆرگە
١٧. یەسنا ئەحمەدی
١٨. خەدیجە حەسەنپور/ سوئێد
١٩. گوڵێ پەریزادی
٢٠. پەروین سیدقی/ ئاڵمان
٢١. کەژاڵ بلوری/ ئالمان
٢٢. تەڵا خوشکەلام / کانادا
٢٣. ئارەزو عارفی / ئاڵمان
٢٤. خاوەر ئەحمەدی/ بریتانیا
٢٥. فەوزیە ئەردەڵان / ئاڵمان
٢٦. پەروین زەبیحی مەریوان
٢٧. چیمەن ھێمەتی
٢٨. جەمیلە شەریفیان
٢٩. گۆلالە پێشنماز/ سوئێد
۳۰. شەری مەعسوومی/ نورویژ
۳۱. شەبنەم سەفایی
۳۲. فەرزانە ڕەشیدزادە/ ئالمان
٣٣. كەژاڵ ئیلخانیزادە/ ھۆلەند
۳٤. ئارێز موحەمەدی
۳٥. شەرارە شەمامی/ نۆرویژ
۳٦. شەیدا یوسف پور/ نۆرویژ
۳٧. شلیر حەمیدی/ ئەمریکا
٣٨. شیرین بایاب/ دانمارک
٣٩. نەشمیل ئەحسنی/ فەرانسە
٤٠. شیوا سنە
٤١. گەلاوێژ حسینی/ سوئێد
٤٢.لەیلا ڕاوەند/ تورکیە
٤٣. فوزیە ئیسماعیلی / ھۆلەند
٤٤.شلێر حەسەنپوور/ سوئد
٤٥. فوزیە نیکڕەوش/ یونان
٤٦. شلێر موسومی/ نۆروێژ
٤٧.دێھلی مالێکی
٤٨. بەھیە حەیدەری/ ستوکھۆڵم
٤٩.ڕەعدە پاڵانی/ نۆروێژ
٥٠. زێنەب ئیلخانیزادە/ سوئد
٥١.ئەوین موحەمەدی
٥٢. مینا لبادی
٥٣. فەرزانە ڕەزەوی
٥٤. چنوور فتوحی
٥٥. شەھلا یارحوسینی
٥٦. ندا شەھبازی
٥٧. حەیات خەڕازی
٥٨. لیمۆ بایزیدزادە / ئالمان
٥٩. پەری شاکەلی
٦٠. شیلان ساڵحی/ سوئێد
٦١. فەرانەک ئەڵماسی
٦٢. سکاڵا حەکیمزادە
٦٣. لەیلی حەسنپور
٦٤. شیوا ساعدی/ ئاڵمان
٦٥. فاتمە سەلیم
٦٦. توبا ئێلیاسی/ نۆروێژ
٦٧. پەروین خالەندی/ فنلاند
٦٨. سارا ئەسەدی
٦٩. نەھیە خۆشکەلام/ ئاڵمان
٧٠. شەھناز شەھلایی/ ئاڵمان
٧١.شەھلا دەباغی/ سوئێد
٧٢. ناھید حوسەینێ/ سوئێد
٧٣.شوکریام.کوردوستانی/ ئامریکا
٧٤.کەوسەر فەتاحی
٧٥.خەجیج ڕۆستەمی/ سوئێد
٧٦.بێگەرد قادری/ نۆروێژ
٧٧. سەیران بایەزیدحوسینی/ ئاڵمان
٧٨.نیلوفەر مودەڕەسی/ فەڕانسە
٧٩. کوێستان بابایی/ سوئێد
٨٠. سومەیە خزری/ ئاڵمان
٨١. ھێرۆ نامداری / ئاڵمان
٨٢. ئارەزو تەیموری/ ئاڵمان
٨۳.کویستان فتوحی/ ئالمان
٨٤.دلیلە سلیمی زند/ ئالمان
۸۵.جەمیلە رەحیمی/ سوئێد
٨٦.سۆزان فەتحی/ سوئێد
٨٧.سەنا ئەلوان
٨٨.زێنەب چاک
٨۹. کویستان داودی/ سوئد
۹۰.دیمەن سۆهرابی/ ئالمان
۹۱.فاتمە قادری/ هەرێمی کوردستان
۹۲.رووناک شوانی/ سوئد
٩٣.کانی شایەقی/ سلێمانی
٩٤.بەھار ئیسماعیلپور/ ئینگلستان
٩٥.ئەڤین ئەبریشمی/ بریتانانیا
۹٦.موژدەعەزیزی/ سوئد
۹۷.خەیال فتوحی / نۆرویژ
۹٨.ئەوین مستەفازادە/ هەرێمی کوردستان
۹۹.شەهین سولتانی
۱۰۰. سروە ئیسماعیل فەرد/ ئالمان
۱۰۱هەلالە عەبدواڵهی/ ئالمان
۱۰۲.بەهار شەخی/ ئالمان
۱۰۳. پەروانە ماری/ نۆروێژ
۱۰٤ٚ هلین عەباسی/ دانمارک
۱۰٥.لەیلا سۆفی سوڵتانی/ هەرێمی کوردستان
۱۰٦.مریم مهدەوی/ نرویژ
۱۰۷.ڕێزان ڕۆستەمی / نۆروێژ
١٠٨.دڵڤين شه ريف / سوئید
١٠٩.حەنیفە مام ڕەحمان/سلیمانی
١١٠.ژیلا موستەئجێر/ هەرێمی کوردستان
١١١.شه هلا یوسف پور /آلمان
١١٢.هەلالە قازی /ستۆکهلم
١١٣.بەهار حسێنی / ئاڵمان
١١٤.ئامانج کوردستانی/ سوئێد
١١٥.شنو امینی /المان
١١٦.دلنیا ملکی /اتریش
١١٧.ئەفسانە مەلکاری/نوروێژ
١١٨. ئاوات سدیقی/ سوئێد
۱۱۹. رۆفیا رمضانعلی/سوئێد
۱۲۰.ثریا فەلاح/امریکا
۱۲۱.هانا وریا/سوئێد
۱۲۲.ئامین بلوری/ئالمان
۱۲۳.گەشین سۆهرابزادە/ئاڵمان
۱۲٤.سۆلماز دروودی /سوئد
۱۲٥.فرشتە پارسانیان
۱۲٦.ئارزۆ کریم نژاد
۱۲۷.فاتمە کریمی
۱۲۸.لیلا مەحمدی
۱۲۹.سۆهیلا ئەحمدی
۱۳۰.توبا سیادت/سوئد
۱۳۱.سنوور حەنیفی پور /هەریمی کوردستان
۱۳۲.سۆهیلا تورکی /سوئد
۱۳۳.رۆژین مورادی /ئالمان
۱۳٤.فرمیسک چاشنی گر/هەریمی کوردستان