ژاراویبوونی بوونی ئاوی دوو گوندی شارەکانی دیواندەر و بانە

15:12 - 15 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: ژاراوییبونی ئاوی خواردنەوەی دوو گوندی شارەکانی بانە و دیواندەرە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو گوندانەی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد.

بە هۆی ژاراویبوونی ئاوی گوندی \"سەبەدلوو\"ی شاری بانە، نزیکەی ٣٠ لە هاووڵاتییانی ئەو گوندەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد.

بەرپرسی ناوەندی بێهداشتی شاری بانە، ڕایگەیاند: بە هۆی ژاراوییبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی \"سەبدلوو\" ٢٨ کەس لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە ڕەانەی نەخۆشخانە کران.

کەماڵ مورادی، هۆکاری ژاراوییبوونی هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو گوندەی بۆ ئالوودەبوونی ڤایروس لە ئاوی خواردنەوەدا، گەڕاندەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی قوڕاوییبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی \"زاغەی سەرەوە\"ی شاری دیواندەرە ،٥٥ هاووڵاتی خەڵکی ئەو گوندە، ژاراویبوون و ڕەوانە نەخۆشخانەی ئەو شارە کران.

مورادی بەرپرسی \"آبفار\"ی شاری دیواندەرە، وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: چەند کەسێک لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە، پاش ژاراوییبوون، چارەسەر کراون و هەروەها هێندێک کەسیش لەو پەیوەندییەدا، لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

دەوترێ، پیرەژنێک لەو پەیوەندییەدا، گیانی لە دەستداوە، بەڵام ئەو بەرپرسە، ئەو هەواڵەی پشتراست نەکردبووە.