ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شاری پیرانشار ڕەخنەی لە هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ ئەنجومەنەکان گرت

16:26 - 24 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شاری پیرانشار، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هاتنی سێڵاو لە ئێران ڕایگەیاندووە، کە هەڵسووکەوتە ئەمنییەتییەکان، پێشیان بە ئەنجومەنە خەڵکییەکان، بۆ یارمەتی گەیاندنی لێقەوماوان، گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شاری پیرانشار، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک \"بڕین و لە ناوبردنی دارستانەکان، گۆڕینی ڕێگای ڕووبارەکان، درووست کردنی بەنداو، گوستنەوەی ئاو... هەتا دوایی لە هۆکارەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران دەزانێ.

لە بەیاننامەیڕێکخراوی ژینگەپاێزانی شاری پیرانشاردا هاتووە: لە ساڵی ڕابردوو، ئەم پرسە، چالاکانی مەدەنی لە سەرتاسەری ئێران هێناوەتە سەر ئەو بڕوایە کە لە ڕاستای پێکهێنانی ڕێکخراوەکان و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان، وێڕای ئاگادارکردنەوە و چۆنییەتی هەڵسووکەوتی خەڵک لەگەڵ ژینگە، هەروەها سەرنجی دەوڵەت بۆ لای هەموو ئەو مەترسییانەی کە بە سەر ژینگەدا دێت، ئاگادار بکەنەوە.

ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شاری پیرانشار لەو بەیاننامەیەکدا، پێداگری لە سەر ئەوە کردووە کە، ئەگەرچی ئەم ئەنجومەنە تووانیوویەتی کاریگەری لەسەر بیروڕای گشتیی دابنیت، بەڵام هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی بە بیانووی جۆراوجۆر، پێشگیری لە چالاکییەکان و لە هەندێک ناوچە دەسبەسەر کردن یان هەڕەشە و لێپرسینەوەی ئەندامەکانییانی لێکەوتووەتەوە.

ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شاری پیرانشار، لەو بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بە هۆکارەکانی وشکبوونی گۆلی ورمێ و هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی سێڵاو لە لوڕستان و ئاق قەڵا کردوو.

ئەو ڕێکخراوەیه هەروەها لە کۆتایی بەیاننامەیەکەیدا، ڕاگەیاندووە کە درووستکردنی بەنداوەکان لە شاری پیرانشار لە حاڵی درووستکردن دان یان درووستکراون، دەبێت پێداچوونەوەی جیددی بۆ بکریت و لە درووستکردنی بەنداو و تونێلەکانی گواستنەوەی ئاو خۆیان ببوێرن.