ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیوەندی لەگەڵ سەرکوت و ئەزیەتی قەزایی چالاکانی کرێکاری دژکردەوەی لە خۆی پیشان دا

22:08 - 24 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: زۆربوونی سەرکوت و گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و پێشێلکردنی مافی سەرەتایی کرێکاران لە لایەن ناوەندە یاسادانەرەکانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ناچار بوون هانا بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرنامەی چاوەدێری بۆ پشتیوانی لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا داوایان لە کارناسانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بە ڕوونی \"بارودۆخی مەترسیداری چالاکانی سەندیکایی و مافی کرێکاران لە ئێران\" لەبەرچاو بگرن و داوا لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بکەن هەتا \"دەست لە سەرکوت و ئازار و ئەزیەتی قەزایی چالاکانی کرێکاری هەڵبگرن و ڕێز لە مافی کرێکاران بگرن\".

ئەو دوو ناوەندە مافی مرۆییە هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری لە\" حەبسی خۆسەرانەدا\"بەسەر دەبن، یان بە هۆی \"کەڵک وەرگرتنی ئاشتیخوازنە لە مافی ئازادی کۆبوونەوە، ئازادیی دامەزارندنی ڕێکخراوەیی و ئازادی بیروڕا، دەکەوەنە بەر ئازاری قەزایی\".

ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشە ڕوو لە \"ئانالیزا کیامپی\"، \"مێشل فۆرس
ت\"، \"دەیوید کی\" و \"عاسیمە جەهانگیر\"، ڕاپۆرتنێرانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئازادیی کۆبوونەوەیی ڕێکخراوەکان، دۆخی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، پەرەپێدان و پاراستن لە ئازادی لە ڕادەبڕین و دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها ئەندامانی گرووپی لێکۆڵینەوەیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی زیندانی کردنی خۆسەرانە نووسراوە.