ڕۆمانی \"سنووری گەڕانەوە\" لە پشت ویترینی کتێبخانەکانی مەهاباد

16:06 - 11 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کتێبی ڕۆمانی \"سنووری گەڕانەوە\" کە لە لایەن نووسەرێکی مەهابادییەوە نووسراوە، کەوتە بە دیدی هۆگرانی ڕۆمانی کوردییەوە.

کتێبی ڕۆمانی \"سنووری گەڕانەوە\"، نوێترین بەرهەمی نووسەرێکی کورد بە ناوی \"یووسف بابەکی\"، خەڵکی شاری مەهابادە.

ئەم نووسەرە لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو ڕۆمانەدا ڕایگەیاندووە: \"ئەو بەرهەمە بە زمانی کوردی نووسراوە و ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە کۆمەڵایەتییە\".

\"یووسف بابەکی\" هەروەها ئاماژەشی بەوە کردووە کە نووسینی ڕۆمانی \"سنووری گەڕانەوە\"، ماوەی یەکساڵی خایاندووە و ساڵی ٩٧ ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێدراوە.

ئەم کتێبە لە لایەن بڵاوکراوەی \"زانکۆ\" لە ٢٩٥ لاپەڕەدا، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

\"یووسف بابەکی\"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و هەروەها مانگی ڕابردوو، یەکەمین بەرهەمی خۆی لەژێر ناوی \"ئەوین و ناکامی\"، لە لایەن بڵاوکراوەی \"ژیر\" لە شاری مەهاباد، چاپ و بڵاو کردەوە.

ئەم نووسەرە کوردە، چەندین بەرهەمی دیکەی لە گۆڤاری \"سروە\" چاپ و بڵاو کردووەتەوە.