ڕووداوی کار لە شاری بۆکاندا، دوو قوربانیی لێکەوتەوە

14:17 - 16 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان، دوو کرێکاری کورد لە کاتی ڕووخاندنی خانوویەک، کەوتنە ژیر ئاواری ئەو خانووە و بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٥ی جۆزەردان، دوو کرێکاری کورد لە گوندی \"داشاغڵـ\"ـی شاری بۆکان، لە کاتی ڕووخاندنی خانوویەک، کەوتنە ژێر ئاوارت ئەو خانووە و یەکێکیان گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەیان بەسەختی بریندار بوو.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە، بە ناوی \"یاسین قوربانی\"، کوڕی تەها و خێزاندار، ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کوردە، دەسبەجێ لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەست دابوو.

شوناسی کرێکارە برینداربووەکەی دیکە هەتا ئێستا بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بۆکان کراوە.

لەم پەیوەندییەدا، ٥٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا، بە هۆی ڕووداوی کار بوونەتە قوربانی و ٤٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.