ڕاگواستنی هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ

14:30 - 13 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار پاش دەسبەرسەرکردنی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ڕزگار محەممەدی\" خەڵکی پیرانشار پاش دەسبەسەرکردنی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان لە بەخشی لاجانی شاری پیرانشار و لە نزیک شاری گەردکشانه، لە لایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێك لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کرا.

ڕزگار محەممەدی لە ماوەی دەسبەسەریدا لە ڕێگای پێوەندی تەلەفونییەوە بنەماڵەی لە دەسبەسەرکردنی خۆی ئاگادار کردووەتەوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییه.