ڕاودوونانی هێزە ئینتزامییەکان، خنکانی لاوێکی مەراغەیی لێکەوتەوە

16:51 - 23 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تورکی خەڵکی شاری مەراغە، لە کاتی کێشانی سیگار لە مانگی ڕەمەزاندا، بە هۆی ڕاودوونانیەوە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، لە ئاودا خنکا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ئەنجامی ڕاودوونانی لاوێکی مەراغەیی بە هۆی کێشانی سیگار لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەو لاوە لە ئاوی ڕووباری \"سۆفی چایـ\"دا خنکاوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە چەند کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری مەراغە، خەریکی دەرهێنانی تەرمی لاوێکی مەراغەیین کە لە ترسی دەسبەسەرکردنیدا، خۆی لە ڕووباری \"سۆفی چای\" خستووە و خنکاوە.

هەرچەند شوناسی ئەو هاووڵاتییە تورکە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دژکردەوە و ناڕەزایەتیی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.