ڕاسان هاوکێشەکانى سیاسی لە ناوچە گۆڕیووە

15:53 - 9 خەزەڵوەر 2716
Unknown Author
ئەلبورز رووینتەن

لە نەورۆزى ئەو سال کاتێک کە بەڕیز مستەفا هیجرى سکرتێرى گشتى حیزبی دێموکراتى کوردستانى ئیران لە شاخەکانى رؤژهەلاتى کوردستان پەیامێکى خوێندەوە تێیدا باس لە خەباتى نوێی گەلەکەمانى کرد و داواى لە لاوانى کورد کرد کە بە پیل شۆڕشەوە بێن و بۆ ئەوەى ڕاسان کە ئامانجى لێک گرێدانى خەباتى شاخ و شارە سەربخەن کەم نەبوون لەوانە کە پێیان وابوو ئەوەش پەیامێکە تەنیا بۆ ڕاگەیاندن.

بەلام بۆ ئەوانەى کە ناسیاویێکى تەواویان لە حیزبی دێموکراتى کوردستانى ئێران هەبوو بە دۆست و دوژمنەوە گرنگى ئەو پەیامەیان هەر زوو تاوتوێ کرد و زانیان کە حیزب بەرنامەیەکى جیدیان بە دەستە بۆ زیندوو کردنەوەى شۆڕش.

ئەگەر سەیرى مێژوو بکەین دەگێڕنەوە بەر لە شەهید بوونى ڕیبەر زانا دکتور قاسملووى نەمر لە دیداریکى لە گەل بالوێزى ئامریکا لە بەغدا ئاماژەى بە تواناییەکانى حیزبی دێموکراتى کوردستانى ئێرانى کردبوو کە چەندە پێشمەرگەى هەیە و دەتوانێ چەندە لە رۆژهەڵات دا کاریگەر بێت. ئەمڕۆ دواى نزیکەى سێ دەیە لە تیرۆر کردنى ئەو ڕیبەرە جاریکى تر ڕیبەرایەتى حیزب بە دواى گەڕاندنەوەى سەرنج بۆ لاى تواناکانى شۆڕش و کوردە ئەویش بە هەبوونى هیزى چالاکى پیشمەرگەیە لە رۆژهەڵات.

ئەو بەرنامەیە کە بە ڕاسان ناوزەد کرابوو بە فەلسەفەیەکى نوێوە هاتبوە نێو گوڕەپانى خەبات. وێڕاى چالاک کردنى پێشمەرگە لە ناوخۆى وڵات لە هەمان کات دا ئامادەى تەواوى خۆى بۆ پشتیوانى لە خەباتى شار ڕاگەیاند و تەنانەت داواى لێک گرێدانى خەباتى شارو شاخى کرد تا بتوانێ شوێندانەر بێت و گەل بگەینێتە کەنارى ئازادى وسەربەستى.

ئەو شۆرشە چەند ڕەهەندە بە خوێنى شەهیدان چوو بۆ نێو قوناغێکى نوێ بوو بە ڕاستیەکى نێو گوڕەپانى ڕۆژهەلات کە بە تەواوى دوژمنى خستە لەرزە چونکو پێشمەرگە تەنیا بە بەرگرى لە خۆى توانیبوى زیانێکى زۆر لە دوژمن بدات و لە هەمان کات دا زیندوو بونەوەى خەبات تێکوشان لە ڕۆژهەلات بۆ هەموو دونیا سەلماند.

بەلام گوڕانکاریەکى ترى کە لە ناوچە دا دروست کرد ئەویش گەڕانەوەى کورد لە ڕۆژهەلات بۆ ناو هاوکێشەکانى هێز و سیاسەت بوو کە ئەو چەندە گرنگیەکى زۆرى هەیە چونکوو هەر وەکو سکرتێرى گشتى حیزب لە چەندین دیدارو چاوپێکەوتن دا باس لە گرنگى فاکتەرى هێزى کردوە جەخت لە سەر ئەوە کردوە بابەتەکانى وەک مافى مرۆڤ و هتد بە تەنیا ناتوانێ ببێ بە هۆکارى سەرکەوتن و لە خەبات دا لە هەمان کات دا دەبێ خاوەن هێز بی تا دۆست و دوژمن گوێت لێ بگرێت.

لێرە دا بوو کە ڕاسان دو ئەوەندە بۆ کورد گرنگى پەیدا کرد چونکو ڕاسان واى کرد کە حیزب و کورد لە ڕۆژهەڵات کە ئاویتەى یەکترن ببن بە لایەکى هاوکێشەکان تا بتوانن شوێندانەریان هەبێ لە سەر پلان و سیاسەتەکانى داهاتوو.

ئەمڕۆ هەرکەس بیهەوێ دۆخى ناوچە شی بکاتەوە بێ گومان دەبی ئاماژە بەڕۆڵى ئێران و کاریگەرى ئەو لە ئاڵۆزیەکانى ناوچە بکات. کە ئاماژە بە رۆڵى ئێران دەکات باس لە لایەنە بەهێزو لاوازەکانى ئەو ڕێژیمە لە ناوچە دەکات. لە هەمان کات دا تەنیا خالى لاواز بوونى ڕیژمى ئێران واتە کوردستانى ئیران بە هۆى هەبونى پیشمەرگەى حیزبی دێموکراتى کوردستانى ئێران باس دەکات. ئەوەش ماناى ئەوەىە ڕاسان حیزب و کوردستانى ئێرانى گەڕاندۆتەوە بۆ نێو هاوکێشە سیاسەکان.

گەرانەوە بۆ نیو هاوکێشە سیاسیەکان دەبێتە هۆى ئەوەى کە تۆش بتوانى داخوازەکانى خۆت لە گوڕانکاریەکان دا بسەپێنى و تەنانەت ببی بە هۆکارى گوڕانکاریەکان کە ئاکامەکەى دەتوانی ئازاد کردنى ڕۆژهەلاتى کوردستان بێت.

ڕاسان تەنیا بە بەرگرى کردن لە خۆى بۆتە هۆى هەموو ئەو گورانکاریانە. ئەگەر بێت و سیاسەتى بەرگرى بگۆڕێت بۆ هیرش ئەو کات گۆمەکە بە تەواوى دەشلقێت و دەبیتە هۆى ئەوەى یا دوژمن بشکێت و لە خاکى کوردستان بڕواتە دەر یا ئەوەى کە خالى لاوازى ئێران بە تەواوى ببێتە هۆى لاواز بوونى. بۆیە ڕاسان واتە دروست کردنى هاوکیشەىەکى نوێ بۆ سەرخستنى دۆزى کورد.

ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.