چوار زیندانی لە ورمێ، بە تۆمەتی \"کوشتنی بەئەنقەست\" ئێعدام کران

14:13 - 25 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: حوکمی ئێعدامی چوار زیندانی بە تۆمەتی \"کوشتنی بەئەنقەست\"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا جێبەجێ کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، چوار زیندانی بە تۆمەتی \"کوشتنی بەئەنقەست\"، بە ناوەکانی \"هێمن بناوەندی\"، خەڵکی شاری پیرانشار، \"جەعفەر (ئیمان) محەممەدی\"، کوڕی ڕەسووڵ، \"محەممەد عارف (جەهانگیر) نەجفییان\"، لە بەندی ٣ و ٤ و \"مەحموود خالیدی\" لە بەندی ١٤ی زیندانی ورمێ، لە سێدارە دران.

\"\"هێمن بناوەندی
ماڵپەڕی هێرانا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، باسی لە گواستنەوەی ئەم چوار زیندانییە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بۆ بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدارەدانیان کردبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەم چوار زیندانییە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.