چاپی وتاری باڵندەکانی کوردستان لە ڕۆژنامەی تایبەتی گیانلەبەرناسی لە وڵاتی هیندوستاندا

15:03 - 27 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: وتاری هەمە‌چەشنی ژیانی باڵندەکانی کوردستان، لە یەک ژمارەی تەواودا، لە ڕۆژنامە تایبەتی گیانلەبەرناسی Journal of Threatened Taxa چاپ و بڵاو کرایەوە.

کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوان بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: گرووپی باڵندە‌ناسیی کۆمەڵەی سەوزی چیا لەم دواییانەدا، بە هاوکاریی لێکۆڵەرانی گرووپی باڵندە‌ناسیی زانکۆی شیراز و زانکۆی کوردستان، ئەنجامی خوێندنەوەی چەند ساڵەی (ساڵەکانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٨) چەشنی ژیانی باڵندەکانی کوردستان لە ژمارەیەکی تەواو لە ڕۆژنامەی تایبەتی گیانلەبەرناسی Journal of Threatened Taxa که ISI بووە، بە چاپ گەیاند.

ئەم ڕۆژنامەی تایبەتی گیانلەبەرناسییە لە وڵاتی هیندوستان چاپ دەبێت.

بەپێی ئەم خوێندنەوە، دەوڵەمەندیی جۆری باڵندەکانی کوردستان، ٣١٠ جۆر لە ٢٣ دەستە و ٥٩ بنەماڵە لە خۆ دەگرێت.

ئەم وتارە یەکەمین بەڵگەی باڵندە‌ناسی بۆ ڕووماڵکردنی جۆرەکانی باڵندەیە، کە هەتا ئەمڕۆ لەم پارێزگایە خاوەن ڕێکۆرد بوون.