چاوەدێرێکی سیاسیی ئێران لە وتارێکدا، ساڵی ٩٨ی بۆ ئێران بە ئابووریەکی مەترسیدار ناوزەود کردووە

17:01 - 3 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: چاوەدێر و نووسەرێکی ئێرانی، لە وتارێکدا، ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی_ئابووریی ئێران لە ساڵی ٩٧ کردووە و ساڵی ٩٨ی بە ئابووریەکی مەترسیدار بۆ ئێران زانیوە.

حەمید ئاسفی، چاوەدێر و نووسەرێکی ئێران لە وتارێکدا، پڕژایە سەر ئابووریی ساڵی ڕابردوو و بارودۆخی سیاسیی ئێرانی ساڵی ٩٧، کە دوورە داهاتوویەکی ڕەش و ناڕوونی بۆ ساڵی داهاتوو لە ئێراندا دروست کردووە.

ناوبراو لەو وتارەدا، نووسیوویەتی: جیا لە ساڵی ڕابردوو، بارودۆخی ئابووری و سیاسیی ئێران نیشانەی لاوازی و ناسەقامگیری نایاسایی لەو وڵاتە بووە، کە لە ساڵی داهاتوودا باڵ بەسەر تەواوی کۆمەڵگادا دەکێشێت.

بە وتەی ناوبراو، ئابووریی ئێران، ئابووریەکی کۆنتڕۆڵ نەکراوە. گەمارۆوەکانی ئامریکا، نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی، گەندەڵی بناغەیی کراوو، بەتاڵانبردنی سەرچاوە گشتییەکان و کێبڕکێی مافیایی لەو بەشە، بارودۆخی ئابووریی ئێرانی بەرەو خراپتربوون بردووە.

حەمید ئاسفی هەروەها، لەو وتارەدا دەڵێت: چوونەسەرەوەی نرخی دوڵار، دابەزینی بەهای ڕیاڵ و هەڵاوسان، کە نرخی شتومەکە سەرەکییەکانی وەک، گۆشت سوور و سپی، لە چاو ساڵی ٩٦ چەند قات بەرزتر کردوەتەوە.

ئەو چاوەدێرە سیاسییە، هەروەها لەو وتارەدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئابووریی ئێران لە ساڵی ٩٧دا، لە بارودۆخێکی پێش لە مایەپووچبوون بووە و بەرماوەی سامانی بەجێماو لە لایەن دەوڵەت، ناوەندە تایبەتییەکان و کەرەتە تایبەتییەکان لە حاڵی دەستاودەستکردنە، چونکە لەنێوچوونی دوایین قۆناغی ئابووری بۆ ئێران لە ڕێگادایە.

حەمید ئاسفی هەروەها لە بواری سیاسەتی ئێرانیشدا، دەڵێت: باڵی بناژۆخوازی میانەڕەو و ڕێفۆرمخوازەکان، پێگە و دڵنیایی کۆمەڵایەتیی خۆیان لە ساڵی ٩٧ لە دەست داوە و هەستەی ناوەندی دەسەڵات ناچار بووە لە بەرانبەر دۆخی مەترسیدار لە ساڵی ٩٨دا دەست بە ڕێکخستن نوێ بکات، مۆڕە باوەڕپێکراوەکانی خۆیان لە شوێنە گرینگەکانی نیزام، جێگۆڕکێ و جێگیر بکەن. هەموو ئەمانە بەرهەمی ڕەوتێک بووە، کە بڕیارە لە ساڵی ٩٨دا خۆیان نیشان بدەن و ئەمەش شتێک نییە بێجگە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووداوەکانی ساڵی ٩٨ کە ساڵی بشێویی ئابوورییە.