چاوخشاندێك بەسەر لەسێدارەدرانی ژنان لەساڵی ٩٢دا+ خشتە

15:35 - 11 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: لەساڵی رابردوودا، حوكمی سێدارەی ٢٥ ژن لەزیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران جێبەجێ‌كراوە كە ٧ حاڵەتیان لەزیندانەكانی ورمێ‌و كرماشان بەڕێوەچووە.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەساڵی ١٣٩٢دا، ٢٥ ژن لەگرتووخانەكانی ئێران بەڕێوەچووە و سەرجەمیان بە هۆی \"ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵایەتی\" بەتایبەت بازرگانی بەمادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون.

لەو خشتەیەی خوارەوەدا، شوناس، رێكەوتی لەسێدارەدان، شوێنی بەڕێوەچوونی حوكم و تاوانی ئەو ژنانەی كە لەساڵی رابردووی هەتاویدا لەسطدارەدراون خراوەتەڕوو، کە بەپێی ئەو خشتەیە زۆرترین ئاماری لەسێدارە دانی ژنان لەزیندانی ناوەندی ورمێ‌بە ٦ حاڵەت و زیندانی ناوەندی زاهیدان بە ٥ حاڵەت، بووە.

\"19123.jpg\"

بەپێی ئەو ئامارە ٧٢%ی لەسێدارەدانی ژنان بە تاوانی بازرگانی بەمادەهۆشبەرەكان ئەنجام دراوە و هەروەها ١٦% حاڵەتیشیان كوشتنی بەئەنقەست و سێ‌حاڵەتیش ناڕوون بووە.

\"19127.jpg\"

لەحاڵی حازردا زیاتر لە١٠ ژن لەزیندانەكانی قرچەكی وەرامین چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوكمی لەسێدارەدانیانن، کە سەحەر مەهابادی تەمەن ٢٧ ساڵ و ریحانە جەباری بۆ وێنە لەو كەسانەن.